ئینگڵته‌را

فێرگسۆن: دڵخۆشم بە وازهێنانم پێش ئەم ئاستە بەرزەی لیڤەرپول

‎یاریگا- سێر ئەلێكس فێرگسۆنی ڕاهێنەری مێژووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی لیڤەرپول دەكات.

‎سبەینێ لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

‎ڕاهێنەرە سكۆتلەندیەكە كە بۆ ماوەی 26 ساڵ مێژووی لەگەڵ شەیتانە سورەكان نووسیەوە سەبارەت بە یاریەكەی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد ووتی: هەمیشە یاری نێوان ئەو دوو یانەیە بە یاری وەرز تەماشا كراوە ، ئەوان دوو سەركەوتووترین یانەن لە ئینگلتەرا.

هەروەها ووتیشی: پێوویستە لە لیڤەرپول ببەیتەوە بۆ بردنەوەی هەر نازناوێك ، ئێستا من وازمهێناوە ، سوپاسگوزارم بۆ ئەوە كە لە ماوەی ئەم چەند وەرزەی ڕابردوودا ئەو ئاستەبەرزەیان دەبینم.

شایەنی باسە مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتووە پێش یاریە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

بابەتی زیاتر

Back to top button