ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: ئیسلام سلیمانی بۆ یانەیەکی فەڕەنسی

یاریگا- دوای سێ گەڕی بە خواستن ناردنە دەرەوە، دواجار ئیسلام سلیمانی یانەی لیستەر سیتی بە یەکجاریی جێهێشت و ڕووی کرده لیۆنی فەڕەنسی.

یاریزانە جەزائیرییەکە هاوینی 2016 لە یانەی سپۆرتینگەوە گواسترایەوە بۆ لیستەر بە بڕی 28 ملیۆن پاوەند کە گرانترین گرێبەستی مێژووی ڕێوییەکانی ئینگلتەرا بوو.

هێرشبەرە تەمەن 32 ساڵانەکە، دوای بەسەر بردنی سێ کاتی جیاواز لە یانەکانی نیوکاڵ، فەنەرباهچە و مۆناکۆ، لە کۆتاییدا و وەک یاریزانێکی ئازاد ڕووی کرده لیۆن.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، سلیمانی بۆ ماوەی 18 مانگ درێسی یانە فەرەنسیەکە دەپۆشێت و.

بابەتی زیاتر

Back to top button