لە نێوان مانەوە و رۆیشتن؛ ئێندریک ویستی خۆی ئاشکرا دەکات
ئەوەی خوا و هاوژینەکەم پێم بڵێن دەیکەم

یاریگا –
ئێندریک جارێکی دیکە وەکوو یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی نێو یاریگا دەرکەوت و لە یاریی نێوان لیۆن و ستاد رێنێس توانی لە خولەکی 75 گۆڵێک بکات و نمرەی 8.8ـی لەلایەن فلاشسکۆرەوە پێدرا.
ئێستا لە فەرەنسا نیگەرانییەکی زۆر هەیە سەبارەت بە رۆیشتنی ئەم یاریزانە لە کۆتایی وەرزدا کاتێک ماوەی خواستنەکەی تەواو دەبێت، بەڵام ئەم لاوە بەڕازیلییە ئاشکرای کرد کە بە راستی حەز دەکات لە لیۆن بمێنێتەوە. ئێندریک گوتی:
بە راستی حەز دەکەم ببمێنمەوە؛ ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تاوەکوو واملێبکەن هەست بە باشترین ئاستی خۆم بکەم. نازانم لێرە زۆر دڵخۆشم، هەستێکی زۆر باشم هەیە. دەمێنمەوە؟ من بە خواستن لێرەم، لەگەڵ هاوتیمەکانم دڵخۆشم، هەموو شتێک زۆر بە باشی دەڕوات. هەرگیز نازانین چی روودەدات، با بزانین چی دەبێت.
لاوە بەڕازیلییەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:
هەموو شتێک بۆ خوا جێدەهێڵم، ئەگەر پێویست بکات لە ریال مەدرید بمێنمەوە، لەوێ دەمێنمەوە؛ ئەگەر پێویست بکات گرێبەستەکەم لێرە نوێ بکەمەوە، لێرە نوێی دەکەمەوە. بە راستی حەز دەکەم بمێنمەوە، هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی هەست بە باشی بکەم. وەکوو هەمیشە دەڵێم، لێرە بمێنمەوە، بگەڕێمەوە ریال مەدرید، یان بچمە شوێنێکی دیکە، ئەوەی خوا پێم بڵێت دەیکەم. سوپاسی خوا دەکەم منی هێنایە ئێرە، زۆر دڵخۆشم کە لێرەم. ئەوەی خوا و هاوژینەکەم پێم بڵێن دەیکەم.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ریال مەدرید دەیەوێت ئەم یاریزانە بگەڕێنێتەوە، چونکە متمانەی تەواویان پێیەتی و وەکوو بەشێک لە پێکهاتەی داهاتووی یانەکە دەیبینن.
لە لایەکی دیکەوە ئیێمانوێل پێتیت، یاریزانی پێشووی فەرەنسا، پێشنیاری بۆ یانەی ئارسناڵ کردووە کە هەوڵی گواستنەوەی ئێندریک بدەن و دەڵێت:
ئێندریک زۆر لاوە، تەنیا 19 ساڵە. زۆر بەهرەمەندە، بەڵام وەکوو ئەسپێکی کێویی پڕ لەو وزەیە. هەندێکجار لە نێو یاریگا کەمێک خۆپەرستە، بەڵام تواناکانی خۆی بە باشی دەزانێت. پێویستی بە ژینگەیەکی گونجاوە بۆ گەشەکردن، وەکوو ئەڵماسە. حەز دەکەم لە ئارسیناڵ بیبینم.
🚨 ENDRICK ANNONCE QU’IL POURRAIT RESTER UNE SAISON DE PLUS ! ❤️💙🫵🏽
« Je suis heureux ici. Si je dois retourner au Real, j’y retourne. Si je dois prolonger à l’OL, je prolonge.
J’aimerais bien rester ici. Ils font tout pour que je me sente très bien ! » pic.twitter.com/5EQEDBBNTH
— Instant Foot ⚽️ (@lnstantFoot) May 4, 2026



