ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

شاری یارییەکەیان لێ زەوتکرد؛ باوکی ئێندریک هێرش دەکاتە سەر ریال مەدرید

باوکی ئێندریک تەقییەوە: ریال مەدرید کوڕەکەمیان لە چێژی تۆپی پێ بێبەش کرد !

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا ریال مەدرید رۆژ دوای رۆژ زیاتر نوقمی قەیرانەکان دەبێت و نازناوی لالیگا لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنا لەدەستدەدات، ئەستێرە بەڕازیلییەکەیان، ئێندریک، لە خولی فەڕەنسی چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرێت و باوکی هێرش دەکاتە سەر یانە ئیسپانییەکە.

دۆگلاس سۆزا، باوکی ئێندریک، لە لێدوانێکی تونددا بۆ تۆڕی ESPN، رەخنەی لە مامەڵەی یانەی شاهانە بەرامبەر کوڕەکەی دەگرێت.

لیۆن؛ هەناسەیەکی نوێ بۆ گەوهەرە بەڕازیلییەکە

باوکی ئێندریک دەڵێت کوڕەکەی لەلیۆن ئەو دڵخۆشییەی دۆزیوەتەوە کە ریال مەدرید نەیزانی پێی ببەخشێت.

ئێندریک هەمیشە دەیگوت یاریگای تۆپی پێ لای ئەو وەکوو شاری یاریی وایە، ئەو تەنیا دەیویست یاری بکات بەڵام لە مەدرید ئەو شاری یارییەیان لێ زەوت کرد، ئێستا لە لیۆن دڵخۆشە و هەموو خێزانەکەمان هەست بە ئارامی دەکەین.

رۆڵی هاوسەرەکەی لە گواستنەوەی بۆ فەرەنسا

دۆگلاس ئاشکرای کرد کە بووکی (هاوسەری ئێندریک) رۆڵی سەرەکی هەبووە لە قایلکردنی هێرشبەرەکە بۆ ئەوەی بە خواستن بچێتە لیۆن، چونکە بۆ خێزانەکەی گرنگ بووە کوڕەکەیان دووبارە بە پێکەنینەوە لەناو یاریگا ببیننەوە.

پەیامێک بۆ ئانچێلۆتی و مۆندیالی 2026

ئێندریک لە کانوونی دووەمەوە ئاستێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات و خاوەنی 7 گۆڵ و 7 ئەسیستە. دوای درەوشانەوەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەکان، باوکی دەڵێت؛

ئانچێلۆتی ئێستا هۆکاری زیاتری هەیە بۆ ئەوەی خەمی ئێندریکی بێت. چاوەڕوانییەکان زۆر بەرزن و ئێندریک بڕوای وایە ئەگەر لە چوار  یاری داهاتوودا باش بێت، بانگهێشتی مۆندیال دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button