ئاسیاجیهانعێراق

ئینفانتینۆ سەردانی عێراق دەکات

یاریگا- وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق داوەتنامەیەکیان ئاراستەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان کردووە بۆ سەردانی کردنی عێراق.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پێگەی کووورە بڵاوی کردۆتەوە، وەزارەت وەڵامی قایلبوونی پێشوەختەی لە سەرۆکەکەی فیفا وەرگرتووە و وا چاوڕوان دەکرێ 27ی ئەم مانگە سەردانەکەی ئەنجام بدات.

ئەو پێگە وەرزشیە بڵاویشی کردۆتەوە کە عەدنان درجالی وەزیر، لیژنەیەکی بۆ پێشوازیی لە ئینفاتینۆ و یەکێتی جامی کەنداو پێکهێناوە و، وا بریارە ئامادەی یاریی دۆستانەی نێوان هەڵبژردەی شێرەکانی ڕافیدەین و هەڵبژاردەی کوێت ببێ کە لە هەمان ڕۆژی سەردانەکەیدا لە یاریگای نێودەوڵتی (جزع النخلة)ی شاری بەسرە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button