ئه‌وروپائینگلتەرا

گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکی پرێمەرلیگ دەکرێت

یاریگا
بە هۆی توشبونی زۆربەی یاریزان و راهێنەرانی یانەی ئاستۆن ڤیلا، پێشبینی دەکرێت یاریی ئەم هەفتەی یانەکە نەکرێت.

ماڵپەری ئاتلێتیک بڵاویکردووە، ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند دەیەوێت یارییەکەی ئەم هەفتەی ئاستۆن ڤیلا بەرامبەر تۆتێنهام دوابخات و لە شوێنی ئەو یارییە یارییەکەی تۆتێنهام و فولهام بکرێت، چونکە ئەو یانەیە زۆربەی یاریزان و راهێنەرەکانی تووشی کۆرۆنا بونە و یارییەکەیان ناکرێت.

هەفتەی رابردوو بوو کاتێک لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت زۆربەی یاریزان و راهێنەرەکانی ئاستۆن ڤیلا تووشی پەتاکە بونە و بەشداری راهێنانەکانیان نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button