ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تیمۆری داوا دەکات چێلسی دەستبەرداری ببێت

یاریگا-فیکایۆ تیمۆری بەرگریکاری یانەی چێڵسی داوا لە یانەکەی دەکات رێگەی بدەن رووبکاتە هەوارگەیەکی نوێ.

تیمۆری لە سەرەتای وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ بلوز دەرکەوت بەڵام لاوە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا وەک پێویست پشتی پێنابەسترێت و ئاست و ئەنجامە خراپەکانی چێڵسییش نەبووەتە هۆکاری ئەوەی فرانک لامپاردی راهێنەر بیر لە بەکارهێنانی بکاتەوە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، هەریەک لە نیوکاسڵ و لیدز یونایتد لە رابردوودا خوازیاری ئەو یاریزانە بوون و ئێستاش بەدوای هەلێک دەگەڕێن بتوانن تواناکانی بەدەست بهێنن.

تیمۆری وەرزی رابردوو لە ١٥ یاریدا بەشداریکرد بەڵام ئەم وەرزە تەنها ٤٥ خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button