ئیسپانیا

مێسی تاکە یاریزانی مێژووی خولی ئیسپانی لە ئەنجامدانی ئەم کارە مەحاڵە

یاریگا- لە یاریی ئەمشەویاندا بەرامبەر گرانادا، لیۆنێل مێسی توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و سەرکردایەتی یانەکەی کرد لە سەرکەوتنیاند بەسەر یانەی خاوەن یاریگا بە 4-1 لە میانی هەفتەی 19ی لالیگا.

بەو دوو گۆڵە، مێسی جگە لەوەی پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بە 11 گۆڵ، هاوکات ڕیکۆردێکی دیکە بوو بەوەی تاکە یاریزانە لە مێژووی خولەکە لە 15 وەرزی لەدوای یەک بتوانێ 10 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات.

بارسا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە 18 هەفتەدا، پلەی سێیەمی لالیگای گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button