ئینگلتەرا

نگۆلۆ کانتی تووشی پێکان هات

یاریگا-نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی تووشی پێکان هات و ماوەیەک دادەبڕێت.

فرانک لامپاردی راهێنەری هەواڵەکەی ئاشکراکرد  و رایگەیاند ناوبراو لە دوو یاری داهاتووی بلوز بەشدارنابێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کانتێ لەم وەرزەدا بەدەست کێشەی جەستەییەوە دەناڵێنێت و ئاستی دابەزیووە.

ریس جەیمس و ئەندریەس کریستیانسن، دوو یاریزانی دیکەی یانەکەن کە پێککراون و بەهۆیەوە لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە لە جامی ئینگلتەرا بەرامبەر مۆریکامبی بەشدارنابن.

یارییەکە لە میانەی قۆناغی سێهەمی ئەو پاڵەوانیتییەدایە و بلوز هەلێکی گەورەی لەبەردەمدایە بگاتە قۆناغی داهاتوو پاش تیروپشکی قۆناغی سێهەم و تێیدا  رووبەرووی مۆریکامبی دەبێتەوە لە پلەی سێهەمی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button