ئیتاڵیا

چیسا: ڕۆناڵدۆ و دیبالا شتی مەحاڵ دەبینن

یاریگا- فیدریكۆ چیسا ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ستایشی ئاستی دیبالا و ڕۆنالدۆی كرد.

چیسا توانی لە یاری لوتكەی سێریا ئەی بەرامبەر میلان دوو گۆڵ تۆمار بكات و یاریەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ببەنەوە.

لە دوای یاریەكە یاریزانە ئیتاڵیەكە ووتی: من باشم هەستم بە ئازار كرد بەڵام باش دەبم ، هیچ شتێكی ترسناك نیە.

هەروەها ووتیشی: ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵی پێشوو دەبێت بە باشی یاری بكەیت ئەگەر گۆڵیش تۆمار نەكەیت.

سەبارەت بە دیبالا و ڕۆنالدۆ ووتی: كاتێك لەگەڵ ئەوان یاری دەكەیت شتەكان ئاسان دەبێت ، ئەوان شتانێك دەبینن كە یاریزانی ئاسایی نایبینێت ، یاری كردن لەگەل ئەوان هەستێكی تایبەتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button