ئه‌وروپائینگلتەرا

بەپەلە: سێ کەسی دیکە لە یانەی مانچێستەر سیتی تووشی کۆرۆنا بوون

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بڵاویکردووە دوو یاریزان و راهێنەرێکی دیکەی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەژمارەی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە دوو یاریزانی لاوی یانەکەیان سکۆت کارسۆن و کۆل بالمەر دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڤید19، ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری پەتا جیهانیەکەن.

بێجگە لەم دوو یاریزانە راهێنەرێکی ئەو یانەیەش تووشی هەمان ڤایرۆس بووە، لە کاتێکدا پێشتر پێنج یاریزانی دیکەی ئەم یانەیە تووشی پەتاکە بونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button