ئینگلتەرا

لەسەر بارودۆخی چێڵسی، ئانچلۆتی داوایەکی هەیە

یاریگا- کارلۆ ئانچلۆتی هاوسۆزە لەگەڵ ئەو دۆخەی فرانک لامپارد و چێڵسی پێدا تێپەڕ دەبێت و پاڵپشتی ڕاهێنەرەکەی بلووز دەکات کە سەردەمانێک وەک ڕاهێنەر و کاپتنی یانە لەندەنییەکە پێکەوە بوون.

لە لێدوانێکیدا، کە لاکازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە، ئانچلۆتی ڕاهێنەری ئێستای ئیڤەرتۆن دەڵێ: “له گواستنەوەکانی هاوینەچێڵسی چەند یاریزانێکی کڕی، هەر وەک یوڤێنتوس، بۆیە ئارامگرتن پێویستە. ئەوەش [ئارامگرتن] بابەتێکی زۆر دەگمەنە لە تۆپی پێدا”

چێڵسی لە بازاڕی هاوینەدا بڕە پارەیەکی زۆری له چەند گرێبەستێکی دیاردا خەرج کرد و ئومێدی زۆر لەسەر هەڵچنرا، بەڵام ماوەیەکەی ئەنجامەکانی له پریمەلیگ ڕوو لە لێژیە و دوای 17 هەفتە، توانیویەتی 26 خاڵ کۆ بکاتەوە و له ڕیزبەندی نۆیەمی خولەکە دێت. ئەوەش دەنگۆی لەسەر کار لابردنی لامپاردی هێناوەتە نێو دەنگوباسەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button