ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا : دڵنیام لە مانەوەی دێ بروین

Korek Telecom

یاریگا-پیپ گواردیۆلا ترسی نیە لە رۆیشتنی کێڤن دی بروین پاش ئەوەی ئەستێرە بەلجیکییەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی رەتکردەوە.

گواردیۆلا بۆ سکای سپۆرت وتی “قسەم لەگەڵ بەڕێوبەری یانەکە نەکردووە سەبارەت بەوەی چی روویداوە لە گفتوگۆکان، ئەمە پڕۆسەیەکە کاتی دەوێت بەڵام دڵنیام لە مانەوە”.

گرێبەستەکەی کێڤن دوو ساڵ و نیوی ماوەیە بەڵام مان سیتی هەوڵیدا بۆ ماوەیەکی زیاتر درێژیبکاتەوە بۆ پاراستنی لە یانە گەورەکانی دیکە، بەڵام کێڤن رازی نەبووە بەو مەرجانەی لە گرێبەستەکەدا هاتووە بەهۆی ئەوەی ستیزن ویستوویەتی شایستەکانی کەمبکاتەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی تا کاتی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

دێ بروین پارساڵ بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ دەستنیشانکرا. ناوبراو لە ٢٠١٥دا بەرامبەر بە  ٥٥ ملیۆن پاوەند لە وۆڵڤسبۆرگەوە پەیوەندی بە یانەکەی مانچێستەر کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!