ئیتاڵیا

‎بەپەلە: پێش یاریەكەیان بەرامبەر میلان یاریزانێكی یوڤێنتوس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێش یاریەكەیان بەرامبەر میلان تووشبوونی یاریزانێكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە یاری لوتكەی سێریا ئەی هەردوو یانەی میلانی پێشەنگ و یوڤێنتوس لە میانەی یاریەكانی گەڕی 16ی خولی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

یوڤێنتوس لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر لە بەیاننامەیەكدا تووشبوونی یاریزانی باڵی چەپی یانەكەی ئەلێكس ساندرۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

یاریزانە بەڕازیلیەكە بە پێی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی خولی ئیتاڵی كەرەنتین و بەوەش لە یاری لوتكەی سێریا ئەی بێ بەش دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button