ئیسپانیا

‎فەرمی: مارسیلینۆ بە ڕاهێنەری نوێی ئەتلەتیك بلباو دەستنیشانكرا

یاریگا- یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی مارسیلینۆ گارسیای وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

دوای ئەنجامە خراپەكانی ڕاهێنەر گایزكا گاریتانۆیان لە پۆستەكەی دوورخستەوە و ڕاهێنەرەكەی پێشووی ڤالینسیایان لە جێگای دامەزراند.

مارسیلینۆ ئەزموونێكی زۆری لە خولی ئیسپانی هەیە بە جۆرێك 416 یاری وەك ڕاهێنەر لەو خولەدا ئەنجامداوە و لەگەڵ ڤالینسیا وەرزی 2018/19 جامی شایان بەدەستهێنا.

شایەنی باسە ئەتلەتیك بلباو لە ڕیزبەندی نۆیەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button