ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی ئەتلەتیك بلباوی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی بارسێلۆنا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئۆفەرێك پێشكەش بە ئەتلەتیك بلباو بكات بە مەبەستی گواستنەوەی بەرگریكارێكی ئەو یانەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانیا، بارسێلۆنا ئۆفەرێك پێشکەش دەکات بۆ گواستنەوەی ئینیگۆ مارتینێز، کە یاریزانەكە رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بیلباو نوێ بکاتەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 80 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: چەند رۆژێك لەمەوبەر بلباو رەتیكردەوە گفتوگۆ لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بكات سەبارەت بە مارتینێز، بەڵام یەكەم پەیوەندی فەرمی لە نێوان هەردوولا ڕوویدا و لە ئێستادا بارسێلۆنا ئۆفەرێكی ئامادە دەكات.

ئینیگۆ مارتینێز بەردەوامە لە ڕاهێنانەکانی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیک بیلباو لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، هەرچەندە ڕێککەوتنی  لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، دوای ئەوەی بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button