ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ئەمڕۆ یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز چیتر یاریزانی ئەتلێتیک بلباو نییە و دەتوانێت بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژۆ بکات.

شەوی رابردوو گرێبەستەکەی ئینیگۆ مارتینێز لەگەڵ یانەی بلباو بە فەرمی کۆتایی هات و هیچ گرفتێکی نییە لە واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی نوێ. یاریزانی هێڵی بەرگری بلباو پێشتر لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن و یانە کەتەلۆنییەکەس چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستەکەی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت گواستنەوەکە بە فەرمی بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە کە: راگەیەندراوی کۆتایی یانەکە رەنگە ئەمڕۆ بێت، مارتینێزیش دەبێتە دووەم گرێبەستی بارسێلۆنا لەم هاوینەدا دوای ئیلکای گوندۆگان، لە هەفتەی داهاتوو شدا دەست بە مەشق کردن دەکات لەگەل یانە نوێیەکەی.

مارتینێز کە مێژوویەکی هەیە لە یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ماوەیەکیش یاری بۆ سێڤیا کردووە، بە دڵێکی خۆشەوە بلباوی بەجێنەهێشت و بەڕێوەبەرانی یانەکەش پێیان وابوو کە ئەو ئۆفەرە زۆر باشەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردەوە.

جگە لەوەش یانەکە ویستویەتی هاوینی رابردوو مارتینێز بفرۆشێت بۆ ئەوەی قازانج لە گواستنەوەکەی بکات، بەڵام مارتینێز رەتیکردەوە و دواجار بە شێوەیەکی ئازاد یانەکەی جێهێشت بەبێ ئەوەی یەک یۆرۆ قازانج بگاتە بلباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button