یاریگا

بەپەلە: تیروپشكی قۆناغی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا تیروپشكی قۆناغی پێشكۆتایی یاریەكانی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا.

هەریەك لە یانەكانی ( بارسێلۆنا ، ریال مەدرید، ئەتلەتیك بلباو، ئۆساسۆنا) خۆیان گەیاندووەتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

بارسێلۆنا بە بردنەوەیان لە ریال سۆسێداد بە گۆڵێكی بێ وەڵام، ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە ئەتلەتیكۆ مەدرید بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك، ئۆساسۆنا بە بردنەوە لە سێڤییا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك، ئەتلەتیك بلباو بە بردنەوە لە ڤالینسیا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك خۆیان گەیاندە ئەو قۆناغە.

تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا:

  • ریال مەدرید vs بارسێلۆنا
  • ئەتلەتیك بلباو vs ئۆساسۆنا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button