ئیسپانیا

ڕامۆس بە دەستپێشخەرییەکەی ڕیاڵ قایل بووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا- سێرخیۆ ڕامۆس قایل بووە بە دەستپێشخەرییەکەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕامۆس هاوینی داهاتوو ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت و تا ئێستایش زۆر شت بە ناڕوونی ماوەتەوە.

لەم سەروبەندەدا تۆڕی هەواڵی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاو کردۆتەوە، سەرکردەکەی هێڵی بەرگری مێرەنگی قایل بووە بەوەی تا هاوینی 2023 گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و لە مووچەکەشی کەم بکرێتەوە.

لە بەرامبەردا کاپتنە مێژوویەکەی ڕیاڵ مەرجی داناوە بۆ ڕیاڵ بەوەی ئەگەر لە وەرزێکدا 30 یاریی یان زیاتری ئەنجام دا، ئەوا بڕی دوو ملیۆن پاداشتی پێ بدرێ.

ئەم بەرەوپێشچوونانەیە لە کاتێکدایە کارگێڕی مەدریدییەکان و بە خواستی فلۆرێنتینۆ پێرێز پێشتر نەیانوسیتووە ئەو ڕێسایە بشکێت کە باس لەوە دەکات یاریزانی سەروو 30 ساڵ تەنها یەک ساڵ گرێبەستی بۆ نوێ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button