ئیسپانیا

فیفا سزای سەر یاریزانێكی ئەتلەتیكۆی هەڵگرت

یاریگا- یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهانی فیفا هەواڵێكی خۆشی بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید سەبارەت بە ڕاگرتنی یاریزان كیران تیریپەر نارد دوای ئەوەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەراوە بڕیاری ڕاگیرانی درابوو.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەهۆی گرەوكردن لەسەر ئەنجامی یاریەكان و پێشێلكردنی یاساكان ئەو كاتەی یاری بۆ تۆتنهام دەكرد تریپەر 10 یاری سڕ كرا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكای سپۆرتس فیفا بڕیاریداوە ئەو بڕیارەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕابگرێت و بەوەش یاریزانەكە دەتوانێت بەشداری یاریەكانی ئەتلەتیكۆ بكات.

سەرەڕای هەڵگرتنی سزاكەی ناوبراوە بەشداری یاریەكەی ئەمڕۆی یانەكەی بەرامبەر ئالاڤێس ناكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button