ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید 10 یاریی سڕ کرا !

یاریگا
کایرێن تریپەر، بە هۆی گرەو کردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان و پێشێل کردنی یاساکان بۆ ماوەی 10 یاریی سڕ کرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵتەڕا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەو کاتەی یاریی بۆ یانەی تۆتێنهامی وڵاتەکەیان دەکرد، گرەوی لەسەر ئەنجامی یارییەکان کردووە کە ئەوە پێچەوانەی یاساکانە و بە هۆی ئەوەی یاریزانەکان ئاگاداری بارودۆخی یارییەکانن، بۆیان نیە ئەم کارە بکەن و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بە 40 هەزار پاوەند و 10 یاریی سڕ کرا.

بەم شێوەیە ئەو یاریزانە لە 10 یاریی داهاتوو یانە ئیسپانیەکە بەشداری ناکات و سزاکەی لە 28ـی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button