ئیسپانیا

فەرمی: كیران تریپەر گرێبەستەكەی لەگەڵ نیوكاسڵ نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی نیوكاسڵ یۆنایتدی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نوێكردنەوەی گرێبەستی كیران تریپەری ئینگلیزی و بەرگریكاری یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشتری تریپەر لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نیوكاسڵ لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر ڕایانگەیاند: گرێبەستی كیران تریپەر بۆ وەرزێكی دیكە درێژكرایەوە و گرێبەستەكەی لە هاوینی 2025 بەسەردەچێت.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەرگریكارە ئینگلیزیەكە ووتی: زۆر دڵخۆشم كە گرێبەستەكەم لێرە نوێكردەوە، سوپاسی خاوەنانی یانەكە  و ڕاهێنەر و هاوڕێكانم و هاندەرانی یانەكە دەكەم.

لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022 تریپەر لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button