ئیسپانیا

دوای سوارێز دوو ئەستێرەی دیكەی ئەتلەتیكۆ تووشی پێكان بوون

یاریگا- 

پێكان بەرۆكی یاریزانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەرنادات لە كاتێكی هەستیاردا دوو ئەستێرەی دیكەی یانەكە تووشی پێكان بوون.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پێكانی جواو فلیكس لە قولەپێی ڕاگەیاند بە بێ ئاشكراكردنی ماوەی دووركەوتنەوەی هەروەها پێكانی تریپەریشی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە هەردوو یاریزان نەیانتوانی یاریەكەی بەرامبەر ڕیاڵ بیتس تەواو بكەن و یاریگایان جێهێشت.

شایەنی باسە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لویس سوارێز تووشی پێكانێكی سەخت بوو سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشەنگی لالیگای گرتووە بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێك لە پێش ڕیاڵ مەدرید و دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆناوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button