ئینگلتەرا

یاریی نێوان مان سیتی و چێڵسی لەژێر هەڕەشەی دواخستندایە

یاریگا- جارێکیتر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لە بەڕێوەچوونی یارییەکانی پریمەرلیگ دەکات و ئەم جارەش دیسانەوە بەرۆکی مان سیتی دەگرێتەوە.

تیمەکەی پیپ گواردیۆلا دووشەممەی ڕابردوو بەرامبەر ئیڤەرتۆن یارییەکەیان دواخرا بەهۆی تووشبوونی هەریەکە لە یاریزانان گابرێل خیسۆس و کایل واڵکەرەوە.

پیپ لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕوونەوەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر چێڵسی، ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە سێ یاریزانی گرنگیان تووشی پەتاکە بوونە و ناوی نەبردن.

ڕاپۆرتەکان لە بەریتانیاوە ئاشکرایان کردووە کە حاڵەتێکیتری توشبوو لە ڕیزەکانی سیتیزنس دەرکەوتووە و چاوەڕێی دەرچوونی ئەنجامی کۆتا پشکنینەکانیترن و له باری ئارێنی بوونی یاریزانی زیاتر، یاریی لووتکەی ئەمرۆی پریمەرلیگ دوا دەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button