ئینگلتەرا

گواردیۆلا تووشبوونی سێ یاریزانی دیکەی مان سیتی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- لێدانێکی سەخت و لە کاتێکی سەختدا بەر تیمەکەی پیپ گواردیۆلا کەوتەوە کاتێک ڕاهێنەرەکەی مان سیتی ڕایگەیاند سێ یاریزانیتری یانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

دووممەی ڕابردوو یارییەکەی سیتیزنس و ئیڤەرتۆن دواخرا بەهۆی دەرکەوتنی حاڵەتی پۆزەتیڤ لە ڕیزەکانی سیتی کە ئاشکرا بوو هەریەکە لە گابرێل خیسۆس و کایل واڵکەرە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێ یەکشەممە بەرامبەر چێڵسی، گواردیۆلا ڕایگەیاند کە سێ یاریزانی دیکەی تووشی پەتاکە بوونە. بەبێ ناوهێنان لەبەر تایبەتمەندێتی کەسیی و یاسای پریمەرلیگ کە ڕێگە نادرێت ناوی توشبوو بهێنرێت” پیپ ئەو سێ یاریزانەی بە گرنگ ناوبرد و بە ڕۆژنامەنووسانی گوت کە سبەی کاتی ئاشکراکردنی پێکهاتەکە بۆیان دەردەکەوێت کێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button