ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی ئەگوێرۆ دەکاتە قوربانی یاریزانێکی تۆتێنهام

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەنیە گرێبەستەکەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەکەی نوێ بکاتەوە و لە بەرامبەر هاری کەین دەکاتە ئامانج.

کریستیان فاڵک لە رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووە، پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە داوای لە یانەکەی کردووە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڵکارێ لێهاتوو بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ستیزن ئامادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی هاری کەین گۆڵکارەکەی تۆتێنهام، 100 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن، بەڵام ئەستەمە یانە لەندەنیەکە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.

ئەم هەوڵانەی مان سیتی لە کاتێکدایە گرێبەستی ئەگوێرۆ هێرشبەری یانەکەیان هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بەڵام ئامادەنین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button