ئه‌وروپا

یاری ژمارە 500ی سیمۆنی وەك ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا- دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ، یاری ژمارە 500ی وەك ڕاهێنەری ڕۆخی بلانكۆس تێپەڕاند.

سیمۆنی لە 23ی كانونی یەكەمی ساڵی 2011 پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەتلەتیكۆی وەرگرت و لە 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2012 یەكەم یاری خۆی وەك ڕاهێنەری یانەكە ئەنجامدا بەرامبەر مالاگا لە خولی ئیسپانی.

لە كۆی ئەو 500 یاریەی ڕاهێنەرایەتی یانەكەی كردووە لە 302 یاری براوە بووە و 115 یاری یەكسان بووە هەروەها لە 83 یاری تووشی شكست هاتووە.

هەروەها ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە توانیویەتی حەوت نازناو ( خولی ئیسپانی یەك جار ، جامی شا یەك جار ، سوپەری ئیسپانیا یەك جار ، خولی ئەوروپی دوو جار ، سوپەری ئەوروپی دوو جار ) بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button