ئینگڵته‌را

ئەستێرەیەكی پێشووی مانچستەر یونایتد: برۆنۆ فێرناندێز لە من باشترە

‎یاریگا- ئەفسانەی پێشووی مانچستەر یونایتد پۆل سكۆلز ستایشی ئاستی برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی كرد و پێی وایە ئاستی لە ئاستی خۆی باشترە.

لەو كاتەوەی پەیوەندی بە مانچستەرەوە كردووە برۆنۆ فێرناندێز بەشداری لە نیوەی گۆڵەكانی شەیتانە سورەكان كردووە.

سكۆلز بۆ مالپەڕی فەرمی یانەكە: ئەوەی برۆنۆ دەیكات بەڕاستی نایابە ، پێم وایە لەوەتەی ئەو پەیوەندی بە یانەكەوە كردووە مانچستەر لە توانایدایە لە ڕیزبەندی یەكەمی خولەكەدا بێت.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەو یاریە دواخراوەیان كە ماوە بیبەنەوە ئەوا خاڵیان لە لیڤەرپول زیاتر دەبێت ، سەرەڕای ئەو دەستپێكە خراپەی یانەكە.

هەروەها ناوەڕاستكارەكەی پێشووی مانچستەر ووتیشی: ژمارەكانی برۆنۆ نا ئاسایین ، هیوادارم لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بێت ، ئەو لە من باشترە و لە من جیاوازترە،ئەو گۆڵ تۆمار دەكات و لە من زیاتریش درووست دەكات، حەزم دەكرد لە پشتیەوە یاریم بكردایە هەستێكی نایاب دەبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button