ئینگلتەرا

مارتینێز بە بە تۆمارکردنەوەی ژمارە نایابەکانی بەردەوامە لە سەلماندنی تواناکانی

یاریگا- ئیمیلیانۆ مارتینێز بەردەوامە لە پیشاندانی تواناکانی و بە پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەی هاوکارێکی گەورەیە لە پشت ئەنجامه باشەکانی ئەستۆن ڤیلاوە لە پریمەرلیگ.

ڤیێلا ئەمشەویش بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کرد و سەرەڕای کرانە دەرەوەی تایرۆن مینگزی دڵی بەرگری لە خولەکی 45ی یارییەکە، بەڵام تۆڕی گۆڵەکەیان بە خاوێنی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ڕاگرت و جارێکیتر مارتینێز درەوشایەوە.

ئەوە هەشتەمین یاریی بوو بۆ گۆڵپارێزە ئەرجەنتییەکە لە کۆی 13 یایی ئەم وەرزە، بتوانێت کلین شتیت تۆمار بکات. لە کاتێکدا ئەستۆن ڤێلا لە تەواوی وەرزی ڕابردووە تەنها لە حەوت یارییدا گۆڵیان لێ تۆمار نەکرابوو.

مارتینێز لە سەرەتای ئەم وەرزە لە ئارسیناڵەوە ڕووی کردە ئەستۆن ڤیلا، پاش ساڵانێکی زۆر له بێ هیوایی لە ڕیزەکانی گەنەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button