گرنگترینمۆندیالی 2026

هەواڵی پێکان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دهەژێنێت

Yariga App

یاریگا –

لەکاتێکی هەستیاردا هەواڵی پێکانی ئەستێرەیەک هاندەرانی ئەرجەنتین دەخاتە نیگەرانیەوە.

تۆزێک پێش ێستا گاستۆن ئیدول پێکانی ئیمیلیانۆ مارتینێزی راگەیاند.

رۆژنامەنووسە ئەرجەنتینیەکە نووسیویەتی “دیبو مارتینێز” پێکانی هەیە، بەڵام بچووکە و پێویست بە نەشتەرگەریی ناکات.

سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی، گاستن رایگەیاندووە گۆڵپارێزەکەی ئاستۆن ڤیلا بۆ ماوەی 20 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت و بیر دەخاتە لای ئامادەبوونی بۆ گەڕانەوەی بۆ یەکەم یاریی تانگۆ لە مۆندیال. بەڵام بۆ یارییە دۆستانەکانی پێش مۆندیال ناگەڕێتەوە.

پاڵەوانەکانی وەشانی رابردوو لە دۆستانەی ئامادەکارییەکانیاندا لە 7 و 10ی مانگی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیندۆراس و ئایسلەندا یاریی دەکەن. یەکەم یاریشیان لە مۆندیال 17ی هەمان مانگە لەگەڵ جەزائیر کە لە کۆمەڵەکەیاندا نەمسا و ئوردنیش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button