ئیسپانیا

پیۆڵ: مێسی باشترینی مێژووە

یاریگا- کاردانەوەکان بەردەووامییان هەیە دوای شکاندنی ڕیکۆردە مێژووییەکەی پێلێ لەلایەن لیۆنێل مێسیەوه و، ئەستێره دیارەکانی تۆپی پێ بە شێوەی جیاواز گوزارش لەو ژمارە دەگمەنە دەکەن.

کارلێس پیۆڵ، کاپتنی مێژوویی و هاوتیمی سەردەمێکی مێسی لە بارسێلۆنا، لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڵ_ی وەرزشی دەڵێ: “ئەگەر لێم بپرسی بڵێی مایکڵ جۆردان کێە، دەڵێم باشترین یاریزانی باسکەیە لە مێژوودا. پێشم وایە مێسی هەمان جێگای هەیە و باشترینی هەموو سەردەمەکانە.”

شەوی ڕابردوو لیۆ توانی گۆڵی ژمارە 644ی خۆی بە درێسی بلاوگرانا تۆمار کرد و پێش پێلێی ئەفسانەی بەڕازیل و سانتۆسی دایەوه بە زۆرترین گۆڵ بۆ یەک یانه.

بابەتی زیاتر

Back to top button