ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لە نێوان گرنگیپێدانی ئارسیناڵ و ڕیاڵ مەدرید، حوسام عەوار پەسەندترینی خۆی دیاریی کرد

یاریگا- حوسام عەواری یاریزانی لیۆن کەوتۆتە ژێر چاودێری ڕاداڕەکانی یانە گەورەکانەوە و دەبێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بڕیاری خۆی بدات.

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی، عەوار لە ڕادەی گرنگیپێدانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ ئاگەدارە و مانگی کانووونی دووەمی ساڵی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی بە “بەڵێ” بۆ یەکێک لە یانه خوازیارەکانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا پاریسیش چاویان لە تواناکانێتی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، بریکارەکانی یاریزانە فەڕەنسییەکە ڕیاڵیان بە پەسەندتر زانیوە وەک لە ئارسیناڵ بەهۆی چانسی ئەستێرەکەی ناوەڕاستی هێرشبەری له ڕکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ.

مێرەنگیی دڵنیا بۆتەوە لەوەی ئیسکۆ پێداگرە لە گواستنەوەکانی زستانەدا مەدرید جێ بهێڵێت و گەنەرزیش تەمای لێیە بیگوازێتەوە بۆ لەندەن بەڵام دۆخە ئابوورییەکەیان بەربەستە لە گواستنەوەکە تا ئەو کاتەی لە چارەنووسی عەوار دڵنیا دەبنەوە، بەوپێیەی ناتوان دوو ئەستێرەی هەمان پێگە لە یەک کاتدا بکڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button