فه‌ره‌نسا

پاریس ماوەی دوورکەوتنەوەی نێیماری ڕاگەیاند

یاریگا- پاریس سان جێرمان ماوەی دوورکەوتنەوەی نێمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەکەی ڕاگەیاند.

نێیمار لە 13ی ئەم مانگە بەرامبەر لیۆن دووچاری پێکان هات و بە ناچاریی گۆڕانکاریی پێ کرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ زانینی حاڵەتەکەی.

ئەمشەو پی ئێس جی ڕایگەیاند کە ئەستێرە بەڕازیلییەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەیدا دروست بووە، کۆتایی ئەم ساڵ ناگەڕێتەوە.

یانەکەی تۆماس توخێل لەو ماوەیەدا تا ساڵی نوێ لە خولی فەڕەنسی دوو یارییان لە پێشە بەرامبەر یانەکانی لیل و ستراسبۆرگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button