ئیتاڵیا

پێرلۆ دەربارەی مۆراتا و ڕۆنالدۆ: توڕەم و زۆر دڵتەنگم

یاریگا- ئەندریا پێرلۆ ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، توڕەی خۆی لە ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەكەی دەربڕی، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هەلێكی ئاسانی لە دەستدا.

هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ئەتلانتا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون دوای ئەوەی لە گێمی یەكەمدا مۆراتا و كریستیانۆ هەلێكی ئاسانیان لەدەستدا.

دیمەنی ڤیدیۆكە:

لە دوای یاریەكە پێرلۆ ووتی: ئەوە زۆر توڕەی كردم. ، ئەمانە شتانێكن كە ناتوانرێت قبوڵ بكرێت ، دەیتوانی یاریەكە بە ڕێگایەكی تر ببا.

هەروەها ووتیشی: دەبێت لەو هەلانەدا لێك تێگەشتن هەبێت ، دەبوایە بڕیاری ڕاستی بدایە بەڵام نەیكرد، بەڵام دوور لەوە یاریەكی باشی كرد و هەندێك جاریش گۆڵ ناكرێت.

سەبارەت بە لەدەستدانی لێدانە سزاكە لەلایەن ڕۆنالدۆوە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە ووتی: جێگای دڵتەنگی بوو چونكە ئێمەی پێشدەخست ، بەڵام ئەو شتانە لە تۆپی پێدا ڕوودەدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button