ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

میلان دوو ئەستێرەی لەدەستدا

یاریگا
جیان لویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێز و لوکاس پاکێتای ناوەڕاستکاری یانەی ئەیسی میلان بە هۆی پێکان بەشداری یاری بەرامبەر یۆڤێنتۆس ناکەن.

ماڵپەری فەرمی ئەیسی میلان دوورکەوتنەوەی هەردوو یاریزانی یانەکەی بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر یۆڤێنتۆسی پێشەنگ پشت راستکردەوە کە لە یاری رابردوو بەرامبەر ئۆدینێزی تووشی پێکان هاتوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە هەر یەکە لە سوسۆ، فرانک کیسێ و ئاندرا کۆنتی چانسی بەشدار کردنیان لە یارییەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button