ئینگلتەراگرنگترین

بیلیچ بووە یەکەم قوربانی وەرز پاش بەرامبەربوون لەگەڵ مان سیتی!

یاریگا-یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن لە بڕیارێکی کتوپڕدا رایگەیاند سلاڤین بیلیچی راهێنەر لە کار لادراوە.

وێست برۆم شەوی رابردوو بەرامبەر مان سیتی بەرامبەربوو، چاوەڕواندەکرا ئەم ئەنجامە هەناسەیەکی نوێ بە بیلیچ ببەخشێتەوە بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ ئەوەی یانەکە لە  پلەی ١٩هەمینی خولی ئینگلیزی رزگاری ببێت.

بەگوێرەی بی بی سی بەشێکی زۆری لە کاربەدەستانی یانەکە دژی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە بوون بەڵام خاوەنە چینییەکانی وێست برۆم رازی نەبوون بە مانەوەی.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە  هەریەک لە سام ئالاردیس، نایجڵ پیەرسن، مارک هیوز و ئێدی هاو رکابەرن بۆ جێگرتنەوەی.

وێست برۆم دوای١٣ هەفتە تەنها ٧ خاڵی کۆکردووتەوە و یەک بردنەوەیان هەیە.

 

Back to top button