ئینگلتەرا

ستیڤ بروس گەڕایەوە و ١٢هەمین یانەی خۆی تاقیدەکاتەوە

ستیڤ بروس راهێنەری ئینگلیزی بە ئەزموون لە دەرگای وێست برۆم ئەلبیۆنەوە جارێکیتر گەڕایەوە ئەرکی مەشق و راهێنان.

وێست برۆم لە کۆتا ٧ یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەبوو، لەسەر ئەمەش دوێنێ ڤالێریان ئیسمایلی دوورخستەوە و گرێبەستێکی بۆ ماوەی ١٨ مانگ لەگەڵ ستیڤ بروس ئەنجامدا بۆ جێگرتنەوەی.

ناوبراو شارەزاییەکی باشی لە خولی پلە یەکی ئینگلیزیدا هەیە و پێشتر یانەکانی بێرمینگهام و هاڵ ستی گەیاندووەتە پریمەرلیگ. جگە لەوەش راهێنەرایەتی یانەکانی هەدەرسفیڵد، ویگان، کریستاڵ پاڵاس، سەندەرلاند،  ئەستۆن ڤیلا، شیفڵد یونایتد، شیفڵ وێنسدەی، نیوکاسڵ یونایتدی کردووە.

 

Back to top button