ئه‌مریکائه‌وروپا

ڕۆنالدۆ باشترین یاریزان هەڵدەبژێرێت كە یاری لەگەل كردووە

‎یاریگا- ڕۆناڵدۆ نازاریۆ ناسراو بە ” دیاردە ” ئەفسانەی تۆپی پێی هەلبژاردەی بەڕازیل و سەرۆكی ئێستای یانەی بەلەد وەلیدی ئیسپانی ، یاریزانی دڵخوازی خۆی لە كاتی منداڵیدا ئاشكرا كرد، هەروەها باشترین یاریزانیشی دەستنیشانكرد كە یاری لەگەل كردبێت.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا دیاردە ووتی: بە دڵنیاییەوە ماركۆ ڤان باستن یاریزانی دڵخوازی من بوو ئەو كاتەی مندال بووم ، بەردەوام سەیری تۆپی پێی ئیتالیام کردووە ، هەروەها كرۆیف و ماڕادۆنا و زیكۆش یاری بۆ فلامینگۆ دەكرد منیش هاندەری ئەویانەیە بووم.

هەروەها ووتیشی: هەوڵمدا سوود لە هەموویان وەربگرم ، بەڵام لە كۆتاییدا دەمەوێت بڵێم دڵخۆشم بەو ژیانەی كە لە تۆپی پێدابەسەرم برد و پێشكەشم كرد.

هەروەها سەبارەت بە باشترین یاریزان یاری لەگەڵ كردبێت ووتی: زیزۆ باشترین یاریزان بوو كە یاریم لەگەل كردبێت و ڕاهێنانم لەگەڵ ئەنجام دابێت، ئێستاش بووەتە ڕاهێنەرێكی گەورە و سێ نازناوی چامپیۆنسلیگی لەسەر یەك بردەوە.

” ئەگەر لە خۆم بپرسم كام زیزۆ باشترینە ، زیزۆی یاریزان یاخود زیزۆی ڕاهێنەر ئەوا ناتوانم وەڵام بدەمەوە ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button