ئه‌وروپائیتاڵیا

” باوک، برا، هاوڕێ و بەڕێوەبەر و باشترینی باشترینەکان و باشترین بۆ هەمیشە “

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی سویدی وەکو باشترین بەرێوەبەر لەلایەن رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی دیاریی کرا.

یاریزانە سویدیەکە دوای ئەوەی بەرێوەبەرەکەی خەڵاتەکەی بەدەست هێنا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەم شێوەیە ستایشی دەکات ” باوک، برا، هاوڕێ و بەڕێوەبەر و باشترینی باشترینەکان و باشترین بۆ هەمیشە ” و وەکو دیار ئەم دوو کەسایەتیە پەیوەندیەکی باشیان هەیە.

رایۆلا بێجگە لە زلاتان بەرێوەبەری کارەکانی چەندین یاریزانی دیکەی بەناوبانگە، لەوانەش پۆل پۆگبای فەڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button