خوله‌کانی دیکە

ئەستێرەیەکی ئەجاکس دەستگیرکرا

یاریگا-کوینسی پرۆمس ئەستێرەی یانەی ئەجاکس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە بەهۆی رووداوێکی شەڕە چەقۆ لە مانگی حەوت دا.

بەگوێرەی دی تێلێگراف لە کۆتایی مانگی حەوت دا، پرۆمس لە کۆبوونەوەیەکی خێزانیدا لە ئەمستەردام بووەتەتە شەڕی لەگەڵ خزمێکیان و بە چەقۆ برینداری کردووە.

هەوڵدراوە رووداوەکە بشاردرێتەوە بەڵام قوربانییەکە سەرەنجام سکاڵای تۆمارکردووە. وە جیڵمار گیردس وتەبێژی پۆلیس بۆ دی سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە ئەگەر بسەلمێندرێت کوینسی لە پشت هێرشەکەوە بووە ئەوا بەلایەنیکەم چوار ساڵ زیندانی دەکرێت.

پرۆمس لە یاری دوێنێی یانەکەی بەرامبەر زڤۆڵی بەشداریکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد، لەو یارییەی ئەجاکس ٤-٠ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button