چامپیۆنزلیگخوله‌کانی دیکەگرنگترین

چوار یانەی گەورەی ئەورووپا لە دۆخێکی سەخت دان لەم وەرزەدا

وەرزی ئەمساڵی خولەکانی ئەورووپا بە سەختییەکی زۆرەوە تێدەپەڕێت بۆ چوار یانەی مێژوویی ئەو کیشوەرە.

ئەجاکس

ئەمڕۆ یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی کە گەورەترین  و دیارترین یانەی ئەو وڵاتەیە راهێنەرەکەی دوورخستەوە. ئەمەش پاش کۆکردنەوەی تەنها پێنج خاڵ لە 7 یاری سەرەتای ئەم وەرزەدا و لە پلەی ١٧هەمین دایە لە کۆی ١٨یانە.

ئەجاکس خاوەنی چوار ناسناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و لەگەڵ 36 ناسناوی خولی وڵاتەکەی کە ژمارەی پێوانەییە.

Ajax game suspended after fans launch missiles with manager Maurice Steijn  facing sack - Mirror Online

 

لیۆن

لیۆنی فەڕەنسی ، لۆران بلانکی راهێنەریان دوورخستەوە پاش سەرەتا ئابڕووبەرەکەی ئەم وەرزەیان. هەرچەندە ئێستا فابیۆ گرۆسۆ سەرکردایەتییان دەکات بەڵام ئەنجامەکانیان باشتر نەبووە و  دوای نۆ هەفتە لە خولی فەڕەنسی تەنها سێ خاڵیان هەیە و هیچ بردنەوەیەکیان نیە.

لیۆن لە کۆتا پلەی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولەکە دێت و لەمە هەفتەیە بە کلێرمۆن دۆڕا کە دووهەم خراپترین یانەی وەرزی ئەمساڵی فەڕەنسایە تا ئێستا.

لیۆن لە کاتێکدا لەو دۆخەدایە هێشتا خاوەنی چەند یاریزانێکی دیاری خولەکەیە وەکو : ئەلیکساندەر لاکازێت، ئەنتۆنی لۆپێز، کۆرەنتین تۆڵیسۆ و دییان لۆڤرین.

ئەو یانەیە بۆ حەوت وەرزی لەسەریەک پاڵەوانی خولی فەڕەنسی بوون لە نێوان 2001 بۆ 2008.

Lyon, the disaster announced

 

 

بازل

یانەی بازلی سویسری، ئەندامێکی بەردەوامی خولی پاڵەوانەکانە و دیارترین یانەی سویسرایە. توانیوییەتی 20 جار ببێتە پاڵەوانی خولی وڵاتەکەی و ماوەیەکی زۆر لە ناوخۆدا هیچ رکابەرێکی نەبوو.

ماوەی دوو وەرزە یانەکانی زیورخ و یەنگ بۆیز پلەکانی پێشەوەیان پێ چۆڵ کردووە. بەڵام لەم وەرزەدا بە تەواوی تێشکاون و لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولەکەدان.

بازل لە 10 یاریدا  تەنها پێنج خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 12هەمە کە کۆتا ریزبەندی خولی سوپەری سویسرییە.

Prediction for Tobol vs Basel 3 August 2023 DailySPORTS experts

 

 

شاڵکێ

یانەی شاڵکێ تا چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکێک بوو لە باشترینەکانی خولی بۆندزلیگا، تاوەکو لەناکاو داڕووخان و دابەزین بۆ پلە دووی ئەڵمانیا.

وەرزی رابردوو توانییان بگەڕێنەوە پلە یەک بەڵام هەر لەو وەرزەدا دابەزینەوە. هاندەرانی بەهیوابوون بتوانن لەمساڵدا جارێکیتر بگەڕێنەوە بۆندزلیگا بەڵام پاش 10 هەفتەی ئەم وەرزە، شاڵکێی زەبەلاح لە ریزبەندی 16هەم دێت و لە ناوچەی دابەزینی خولی پلە دووی ئەڵمانیایە بە 7 خاڵ لە 10 یاریدا.

Chaotic Schalke Must Stop Embarrassing Rut to Avoid Oblivion

بابەتی زیاتر

Back to top button