خوله‌کانی دیکە

یاریزانێکی پێشووی ئایاکس بەهۆی قاچاخچێتی بە کۆکایینەوە شەش ساڵ زیندانی دەکرێت

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووتری ئایاکس سزایەکی قورس بەسەریدا دەسەپێندرێت بەهۆی قاچاخچێتی کردنەوە بە کۆکایین.

میدیا جیاوازەکانی ئەوروپا بڵاویان کردەوە کە کوینسی پرینسی هۆڵەندی و یاریزانی پێشووتری یانەکانی سێڤیا و ئایاکس و سپارتا مۆسکۆ بەهۆی قاچاخچێتی بە کۆکایینەوە شەش ساڵ زیندانی دەکرێت.

وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، بڕی ئەو ماددە قەدەغەکراوەی ئەو یاریزانە قاچاخچێتی پێوە کردووە 1,350 کیلۆگرام بووە. هەر بۆیە ئەو سزا قورسەیش دراوە.

کوینسی پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر و لە زستانی ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی شەڕەچەقۆوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرابوو.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠٢١ یاریی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا کردووە لە ٥٠ بەشداریکردنیدا بە درێسی ئاشەهەواییەکانەوە حەوت گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button