جیهانگرنگترین

یاریزانێکی هۆڵەندی لە دوبەی دەستگیر کرا

یاریگا –

ئەمڕۆ میدیا جیهانیی و عەرەبییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی کوێنسی پرۆمسی یاریزانی هۆڵەندییان لە دوبەی راگەیاند.

کوینسی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەکانی سێڤییا و ئایاکس و ئێستای سپارتا مۆسکۆ، مانگی رابردوو بەهۆی قاچاخچێتی کردن بە ماددەی کۆکایینەوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا بەڵام لە ئامادە نەبوو بچێتە بەردەوام دادوەر بۆ ئەو مەبەستە.

ئەمڕۆ لەسەر داوای حکومەتی هۆڵەندا، پۆلیسی دوبەی دەستگیری کرد و هەر لەوسەر داوای ئەوان دەبێت ڕادەستی وڵاتەکەی بکرێتەوە.

سەرچاوەکان لە هۆڵەنداوە باس لەوە دەکەن کە پرۆمس لە دوبەی لە هۆتێلێکی گرانبەهادا ماوەتەوە پێش دەستگیرکردنەکەی.

پێشتر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخ بووەتەوە کە ئەو یاریزانە ٣٢ ساڵانە لە ساڵی ٢٠٢٠ و لە ڕێگەی بەندەری ئانتویپەوە بڕی نزیکەی ١،٣٦٠ کیلۆگرام کۆکایینی لە بەڕازیلەوە هاوردەی وڵاتەکەی کردبوو بە دوو باری جیاواز.

جگە لەوە، ناوبراو پێشینەی تاوانی دیکەی هەیە و چوار ساڵ پێش ئێستا لە ڕووداوێکی شەڕەچەقۆ تێوەگلا و دەستگیر کرا.

یاریزانێکی پێشووی ئایاکس بەهۆی قاچاخچێتی بە کۆکایینەوە شەش ساڵ زیندانی دەکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button