یاریگا

هاندەرانی ئەیاکس نەیانهێشت یاری یانەکەیان بەرامبەر فێینۆرد تەواوبکرێت

یاریگا- ئەنجامە خراپەکانی ئەجاکس بووە هۆی دروستبوونی ئاژاوە و خۆپیشاندانی هاندەرانی یانەکە.

یاری ئەمڕۆی ئەجاکس و فێینۆرد تەواو نەکرا دوای ئەوەی ئەجاکس سێ گۆڵی لێکرا و هاندەران کەوتنە تێکشکاندنی یاریگاکەی خۆیان و یاری ئاگرینیان فڕێدایە نێو یاریگا.

ئەجاکس یەکەم یاری وەرزی نوێی بردەوە بەڵام لەدواین سێ یاریدا هیچ بردنەوەیەکی نەبوو، لە یارییەکەی ئەمڕۆشدا پاش ئەوەی سێ گۆڵیان لێکرا لە کلاسیکۆی بەرامبەر فێینۆرد هاندەران بە هەڵدانی یاری ئاگرین و ئاژاوە بوونە هۆی ئەوەی یارییەکە تەواو نەکرێت.

هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن ماوریس ستێینی راهێنەر دووربخرێتەوە بۆ هێورکردنەوەی هاندەران.

کێشەکە لەویادا کۆتایی نەهات و گرژییەکان لە دەرەوەی یاریگا بەردەوام بوون و پۆلیس بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد، بەڵام پاش ئەوەی زیانێکی زۆرییان بە ناوە و دەرەوەی یاریگاکەیان گەیاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button