چامپیۆنزلیگ

زەیدان ناوی تاكە یانە ئاشكرا دەكات كە ئارەزووی ڕووبەڕووبوونەوەی لە چامپیۆنسلیگ ناکات

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەو یانەیان ئاشكرا كرد كە زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نایەوێت لە چامپیۆنسلیگ ڕووبەڕووی ببێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ.

بەپێی تۆڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی، سەرچاوەكانی نزیك لە یانە شاهانەكە ئەوەیان پشتڕاستكردەوە كە لە نێو سەرجەم ڕكابەرەكاندا، لایپزیگ تاكە یانەكە كە زەیدان نایەوێت ڕووبەڕووی ببێتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەكەش ئەوەی ئاشكرا كرد كە ژووری خۆگۆڕینی مێرینگی گرنگی نادات بە چ یانەیەك ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button