یاریگا

فەرمی: یارییەکی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ دواخرا

یاریگا- بەفەرمی بڕیاری دواخستنی یارییەکی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ درا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

یانەی نیوکاسڵ له بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردۆتەوە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی پینگلتەراوە پێیان ڕاگەیەندراوە ڕۆژی چوارشەممە نەچنە شوێنی ڕاهێنانەکانیان و ڕاهێنان نەکەن چونکە یارییەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکیتر دواخراوە.

ئەو بڕیارەش پاش ئەوه هات چەند یاریزان و ئەندامێکی ستافی نیوکاسڵ پشکنینەکانیان بە کۆرۆنا بۆ گەڕاوەتەوە. بەڵام ناوی هیچ کام لە تووشبووەکان ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button