ئیسپانیا

ڕامۆس سێ مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ

یاریگا- بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوان سێرخیۆ ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید پرسی گەرمی نێو میدیاکانە و لە ئێستادا باس لەوە دەکرێ کە بەرگریکارەکە بۆ مانەوەی لەگەڵ یانەکەی سێ مەرجی هەیە.

تا ئێستا کاپتنەکەی مێرەنگی ئاماژەیەکی ڕوونی نەداوە لەو بارەیەوە ئەگەر تا مانگی یەکی ساڵی تازە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە ئەوا لە کۆتایی وەرزەکە دەتوانێ گفتوگۆی ڕۆشتن بکات و بڕیار لە وێستگەی داهاتووی خۆی بدات.

بە گوێرەی ئەوەی پێگەی Koooraی وەرزشی کە پشتی بە زانیارییەکانی بەرنامەی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بەستووە، ڕامۆس بۆ مانەوەی لەگەڵ شاهانەکان سێ مەرجی داناوە کە بەم شێوەیەن: نوێ کردنەوەکە بۆ ماوەی دوو ساڵیتربێ، مووچەی ساڵانەکەی 12 ملیۆن یۆرۆ بێ، سێیەمیش ئەوەیە ئەگەر لە وەرزێک 30 یاریی ئەنجام دا ئەوا بە بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕیاڵ بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانێکی رۆری بەرکەوتووە و دیار نییە وەڵامیان چۆن دەبێ بۆ مەرجەکانی سەرکردەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button