چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگگرنگترین

تەواوی قسەکانی زیدان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی بۆ یاری شاختار

ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە جەختی لەسەر گرینگی یاریەکەیان کردەوە

یاریگا – یانەی ڕیال مەدرید پێیانوابوو کە ئیدی هازارد بەتەواوەتی چاک بۆتەوە و ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ یارمەتیدانی یانەکەی، بەڵام یاریزانە بەلجیکیە دووبارە پێکان یەخەی گرتەوە و ئێستاش زیدان هاندەران دڵنیا دەکاتەوە کە کێشەی هازارد ئەو پەستانە نییە کە لەسەریەتی.

دووبارەبوونەوەی پێکان وا لە یاریزان دەکات لەڕووی دەروونیەوە بشڵەژێت، بەتایبەت کاتێک دەگەنە یانەی خەونەکانیان وەک هازارد و دواتر نەتوانن بەشداربن بەهۆی پێکانەکانەوە، بەڵام ئێستا زیدان لەمبارەیەوە قسە دەکات و دەڵێت:

ئایا ئەو لەژێر پەستانێکی زۆردایە؟ نەخێر ئەو لەڕووی دەروونیەوە بەهێزە. هازارد چانس یاوەری نابێت، بەڵام پێکان بەشێکە لە یاریەکەمان. گومانم لەوە نییە کە ئەو بەزووترین کات دەگەڕێتەوە لامان.

ڕیال مەدرید بەر لەم یاریەش تووشی شکستێکی دیکە هاتن بەرامبەر ئالاڤێس و ئەمەش دەبێتە سێیەم دوای یەک بەبێ سەرکەوت، بەڵام زیدان لەمبارەیەوەش دڵنیایی دەدات و دەڵێت:

هەست بە هەمان هەوڵ و کۆشش دەکەم لە یاریزانەکانمەوە، پێکان هەر بوونی دەبێت، ئامادەکاریەکانی سەرەتای وەرزیشمان وەک پێویست نەبوو، بەڵام هەرگیز ویستی سەرکەوتنمان لەدەست نەداوە.

دوابەدوای دەستپێکێکی خراپ لە کۆمەڵەی گروپەکان، ئێستا ڕیال مەدرید پێویستە بە بردنەوەکانە بۆ ئەوەی بلیتێکی قوناغی ١٦ بەدەستبهێنێت، لەمبارەیەوەش زیدان ڕایگەیاند:

لەم ساتەدا کێشەی جێگیربوونی ئاستمان هەیە، بەڵام لە یانەکەماندا دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کاتانە بکەین. ئەمە گرینگترین یاری گروپەکەمانە، بەوپێیەی بەم سێ خاڵە دەکرێ سەربکەوین بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!