ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئانچلۆتی چاوی لە یاریزانێکی بارسێلۆنایە

یاریگا- کارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەر ئیڤەرتن اریزانێکی لە یانهی بارسێلۆنا کردۆتە ئامانج و چاوی لەوەیە لە میرکاتۆی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە نیازی لە تواناکانی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری بارسێلۆنایە بۆ بتەوکردنی هێڵی بەرگری ئیڤەرتن.

بەرگریکارە فەڕەنسیەکە بەهۆی زۆری پێکانەکانییەوە نەیتوانیوە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکهش بکات لەگەڵ بلاوگرانا. بە هاتنی ڕۆناڵد کومانیش ئەگەری فرۆشتنی زۆرتر بووە لە هەر جارێکیتر.

وەک ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی، لە بازاڕەکانی گواستنەوەی زستانەدا ئەو گرێبەستە هەنگاوی کردارەکیی بۆ دەنرێت و کارلۆ ئامانجەکەی بەدی دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button