ئیسپانیا

تیباس باس لە گەڕانەوەی هاندەر و كاریگەری ڕۆشتنی میسی دەكات لە لالیگا

یاریگا- خافێر تیباس، سەرۆکی خولی ئیسپانیا لەلێدوانی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ میدیاکان دووپاتیكردەوە کە بۆ گەڕانەوەی هاندەر لەگەڵ حکومەت قسە دەکەن ، هەروەها لێدوانیشی لەسەر ئەگەری ڕۆیشتنی لیۆنێل میسی دا.

تیباس لە كۆبوونەوەی لوتكەی جیهانیدا ووتی: گەڕانەوەی هاندەر بۆ نێو یاریگاكان كێشەیەكی ئاڵۆزە ، حكومەت دەیەوێت لە هەموو ئیسپانیا بگەڕێنەوە نەك تەنها ناوچە كەمتر مەترسیدارەكان.

وتیشی:”دەبێت قسە بکەین کە دەمانەوێت لە یاریگاکان تا کۆتایی مانگی یەک بە 3 هەزار هاندەر دەست پێبکەین، دەبێت چاوەڕێی هاتنی هاندەری زیاتر بکەین، بەڵام تا وەرزی داهاتوو نابینە خاوەن ئەوەی یاریگاکان 100% پڕ هاندەر بن”.

سەبارەت بە ڕۆشتنی میسی ووتی: ”دەمەوێت میسی لە لا لیگا بمێنێتەوە، ڕۆیشتنی میسی کاریگەری لەسەرمان دەبێت لە ڕووی سپۆنسەرەوە، بەڵام ئێمە زۆر کارمان بۆ پاڵەوانێتییەکە کردووە، هیوادارم لێرە كۆتایی بە ژیانی یاریكردنی بهێنێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button